مامۆستایانی گرێبەست چاوەڕێن موچەی مانگی ئەیلول بۆ یەکەمجار وەک گرێبەست وەربگرن

15کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
مامۆستایانی گرێبەست چاوەڕێن لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی موچەخۆراندا، یەکەم موچە وەک گرێبەست وەربگرن.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر بەڵێنی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی ئەیلول بۆ یەکەمجار وەک گرێبەست وەردەگرن، کە ھاوکات دەبێت لەگەڵ دابەشکردنی موچەی موچەخۆران. 

وتیشی، موچەی مانگی تەمموز و ئاب دەچێتە مانگی تشرینی دووەم و ھەر وەک شایستەی دارایی بۆیان خەرجدەکرێت. 

ئەم ھەفتەیەش لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە، وانەبێژانی سەرجەم پەروەردەکان شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانیان وەرگرت.