بایدن فەرمانی کردووە بە بڵاوکردنەوەی سیستمی بەرگری تاد لە ئیسرائیل

21کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
لە پەیامێکیدا بۆ کۆنگرێس، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە بە بڵاوکردنەوەی سیستمی بەرگری تاد لە ئیسرائیل.

بایدن پەیامێکی ئاڕاستەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە و رایگەیاندووە، بۆ پتەوکردنی لایەنی بەرگری ئیسرائیل، سیستمی بەرگری ئاسمانی تاد لە ئیسرائیل جێگیر بکرێت.

پێشتریش پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو، تیمێکی ئەمریکی گەیشتوونەتە ئیسرائیل بۆ کارپێکردنی ئەو سیستمە، تیمەکەش لە ئەندامانی سەربازی ئەمریکا و پێداویستییەکانی سیستمەکە پێکھاتبوون. 
ئەوە یەکەمین جارنییە ئەمریکا ئەو سیستمە لە ناوچەکە جێگیربکات، لە ساڵی ٢٠١٩شدا ئەمریکا ئەو سیستمەی بۆ مەشق و بەرگری ئاسمانی لە ئیسرائیل جێگیرکردووە. 

سیستمی بەرگری تاد سیستمێکی بەرگری مووشەکی پێشکەوتووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستی دیزاین کراوە، بەشێکیشە لە تۆڕی بەرگری مووشەکی کە ئەمریکا بۆ پاراستنی ئامانجە ستراتیژییەکانی بەڕێوەیدەبات.