ئەمریکا زیاتر لە ھەزار پارچە شوێنەواری بۆ ئێران گەڕاندنەوە کە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی ئەخمینییەکان دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی ئێرنای ئێران رایگەیاند، لێپرسراوانی ئەمریکا لە نیویۆرک دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەزار و ١٠٠ پارچە شوێنەواری رادەستی مەسعود پزیشیکیان سەرۆکی ئێران کردەوە.
دەشڵێت، ئەو پارچە شوینەوارانە بۆ سەردەمی ئیمپڕاتۆریەتی ئەخمینییەکان دەگەڕێتەوە کە لە سەدەی شەشی پێش زایینی بوون لە باشوری ئێران و ئەمەش شەشەمین کاروانی شوێنەوارە کە ئەمریکا رادەستی ئێرانی دەکاتەوە.
وتیشی، شوێنەوارەکان لەلایەن زانکۆی شیکاگۆوە ڕادەستی ئێران کراونەتەوە کە لە ساڵی ١٩٣٠ زانکۆکە لەکاتی کنە و پشکنیندا نزیکەی ٣٦٠ ھەزار تابلۆ و پارچەی تابلۆی مێژووی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەگەڵ خۆیدا بردوە بۆ ئەمەریکا.