کامالا ھاریس داوای کۆتاییھێنان بە جەنگی غەززە دەکات

2024-09-18   |  
فۆتۆ: 
شنیار
کامالا ھاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا داوای کۆتاییھێنان بە جەنگی غەززە دەکات و دەڵێت، پێویستە ئیسرائیل جارێکی دیکە غەززە داگیرنەکاتەوە.

ھاریس لە وتارێکدا کە لە فیلادلفیا لە بەردەم کۆمەڵەی نیشتمانی رۆژنامەنووسان پێشکەشیکرد، داوایکرد ئاگربەست لە کەرتی غەززە رابگەیەندرێت و جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رابگیرێت و چارەسەری دوو دەوڵەت رابگەیەندرێت، بەپێویستیشی زانی سەقامگیری لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرپا بکرێت و  سنورێک بۆ دەسەڵاتەکانی ئێران دابنرێت.

ھاریس جەختیشیکردەوە لەوەی کە پێویستە دوای کۆتاییھاتنی جەنگ ،  ئیسرائیل جارێکی دیکە غەززە داگیرنەکاتەوە و سەربازەکانی لە غەززە بکشێنێتەوە.