ئێران تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە لوبنان ئیدانە دەکات

2024-09-18   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
ئێران ئیدانەی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی لە لوبنان دەکات لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە کارێکی تیرۆریستی ناویدەبات.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو کردەوە تیرۆریستییەی لە لوبنان روویدا تەواوکەری کردەوە و ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل و ھاوپەیمان و بەکرێگرتەکانێتی، کە بە ھەموو شێوەیەک دژ بە مۆراڵ و بنەما مرۆییەکان و یاسای نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە لێپرسینەوە بە تۆمەتباراندا بکرێت. 

کەنعانی وتیشی، ئەو کردەوە تیرۆریستییە ھاوبەشە کە جۆرێکە لە کۆمەڵکوژی دەیسەلمێنێت ئیسرائیل لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمی ھەڕەشەیە و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە. 

کەنعانی پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتەکەشی بۆ گەلی لوبنان و حکومەتەکەی دەربڕی، ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ھەموو ھاوکارییەک.