سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: چیتر ڤیزا نادەینە ئەو کەسانەی لە دژی جولەکەن

2024-03-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەریتانیا ڤیزا ناداتە ئەو کەسانەی لە دژی جولەکەن و دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، رەخنەش لەو خۆپیشاندانانە دەگرێت کە بۆ پشتیوانی لە غەززە ئەنجام دەدرێن.

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، توندوتیژییەکان لە دژی جولەکە و مەسیحییەکان لە رێگەی خۆپیشاندانەکانەوە بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەززە لە بەریتانیا زۆر زیادیکردووە کە ئەوەش مایەی قبوڵکردن نییە بەتایبەتی کە ئێستا خۆپیشاندەران بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە ئەنجومەنی شارەکان و پەرلەمانتارانیش دەکەنە ئامانج و ھێرشیان دەکەنەسەر.

وتیشی، لەئێستا بەدواوە بەھیچ شێوەیەک ڤیزا بەو کەسانە نادەن کە لە دژی جولەکە و مەسیحین، ھۆشداریشدا کە گرووپەکانی دژی دیموکراتی دەستیان بەسەر شەقامەکانی بەریتانیادا گرتووە کەسانی لایەنگری راستڕەوە توندڕەوەکان و گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکلن دوو دیوی یەک دراون و لە یەکتر جیاناکرێنەوە.