وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی گەشتکردن بۆ بناری چیای قەرەچوغ ھاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

2024-03-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەو ھاووڵاتیانەی بەمەبەستی گەشتوگوزار لە بەھاردا سەردانی بناری چیای قەرەچوغ دەکەن، نابێت لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیک بکەونەوە و تەقەکردنیش لەو شوێنانەدا بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە لە رێنماییەکدا کە ئاڕاستەی ھاووڵاتیانی کردووە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ھاتنی بەھار و گەشت و سەیران، داوا لەو ھاووڵاتیانە دەکات کە سەردانی ناوچەکانی بناری چیای قەرەچوغ دەکەن و ئەو ناوچانەش نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بۆیە بەھەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش پێویستە ھاووڵاتیان لەسنوری سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ھێزە چەکدارەکان نزیک نەکەونەوە و پارێزگاریش لە ژینگە بکەن، بۆیەش بڕینی دار و ڕاوکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە داواش لە ھاووڵاتیان شوێنە گەشتیارییەکان و  سەرچاوەکانی ئاو و ڕووبارەکان پاک و خاوێن رابگرن و بیانپارێزین.