وتەبێژی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی حزبی یەکێتی بێت نەھرەین-ی نیشتیمانی کۆبووەوە

2024-02-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لەگەڵ هەریەک یوسف یەعقوب مەتی سەرۆکی حزبی یەکێتی بێت نەھرەین-ی نیشتیمانی و جۆزیف سڵێوە جێگری سەرۆک و بەرپرسی هەردوو مەکتەبی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی حزبەکە کۆبووەوە.

وەفدی میوان ھیوایان خواست یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام بێت لەداکۆکی کردن لەمافی کەمەنەتەوەکان و سەرخستنی پرۆسەی ئازادی و خزمەت کردنی ھەرێمی کوردستان .

دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە ویرای بەخیرھێنانی وەفدی میوان سوپاسی ئەو سەردانەی کردن و پی راگەیاندن یەکیتی نیشتمانی کوردستان حزبی تەواوی پێکھاتەکانی کوردستانە و باسی لە زەرورەتی دامەرزاندنی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کرد بۆ ناوچەکە بەتایبەت ئەو ستەم و زۆر دارییەی دەرھەق بەگەلی کورد و نەتەوەکانی تری کوردستان ئەنجامدەدرا، وتیشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی بە داکۆکیکاری مافەکانی پێکھاتەکانی کوردستان دەزانێت.