قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کافیە فەقێ عەلی دەکات

2024-02-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەھۆی کۆچیدوایی خاتوو کافیە فەقێ عەلی دایکی ئەکرەم ئەحمەد لە دەزگای میدیایی کوردسات پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت،"بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆتان و خانەوادە دڵسۆزەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت."

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو کافیە فەقێ عەلی

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (کافیە فەقێ عەلی) دایکی ھەڤاڵ (ئەکرەم ئەحمەد) لە دەزگای میدیایی کوردسات، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە دڵسۆزەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال