دیلان غەفور: پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و سازشی لەسەر ناکەین

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بەپێی یاسا راکان جبوری ناتوانێت ببێتەوە بە پارێزگاری کەرکوک.

دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە و سازشی لەسەر ناکەن.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ھەموو لایەکی روندەکەنەوە، بەپێی یاسا پێویستە ئەو کەسەی پۆستی پارێزگار وەردەگرێت، تەمەنی لە ٦٠ ساڵ زیاتر نەبێت، بەپێی ئەو یاسایەش راکان جبوری بۆی نییە ببێتەوە بە پارێزگاری کەرکوک.