پۆلیسی زاخۆ ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە شەوان تەقەی ھەڕەمەکی دەکرد

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەو تۆمەتبارەی لە زاخۆ تەقەی ھەڕەمەکی دەکرد، شەوی ڕابردوو بە سێ نارنجۆک و ژمارەیەک چەکەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لە دەوروبەری سەعات ١ی شەوی ڕابردوو، تۆمەتبارێکی داواکراو بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی تەقەی بەسەر یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ کردبوو، دەستبەجێ تیمەکانیان لەنزیک ڕووداوەکە توانییان تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

بەوتەی پۆلیسی زاخۆ، تۆمەتبارەکە لەکاتی دەستگیرکردنیدا سێ نارنجۆک و چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەیەکی پێ بووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەوتەی پۆلیس، لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئەو تۆمەتبارە دوو جار بە شێوەی ھەڕەمەکی و بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت تەقەی کردبوو.