لە سنوری قەزای شێخان لەسەر کێشەی زەوی شەڕەتەقە روویدا بەھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

2024-02-11   |  
فۆتۆ: 
بەھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
لە سنوری قەزای شێخان شەڕەتەقە روویدا و بەھۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو، پۆلیس دەڵێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرکراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەرووداوێکی تەقەکردن دا لە کۆمەلگای چڕەی سەر بەقەزای شێخان، لەسەر کێشەی زەوی شەر لە نێوان، خاوەن موڵک و جوتیاراندا دروست بووە، بەوھۆیەشەوە دوو جوتیار کە کوڕ و باوکن برینداربوون، دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە باوکەکە گیانیلەدەستدا.

ھاوکات ھێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دھۆک رایگەیاند، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیسی قەزای شێخان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە، رەوشەکە کۆنتڕۆڵکراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرکراوە.