وەزیری پەروەردە: ھەوڵی جددی بۆ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دراوە

2024-02-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایدەگەیەنێت، کاری جددی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان کراوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان رەزامەندی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم وەرگیراوە و دوای ھەمواری یاسای بودجە کاری لەسەر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی باش دەستیپێکردوەتەوە، سوپاسی ئەو مامۆستایانەش دەکات گەڕاونەتەوە ھۆڵەکانی خوێندن.