ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا جێگری یەکەم و دووەمی پارێزگاری ھەڵبژارد

2024-02-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا جێگری یەکەم و دووەمی پارێزگاری ھەڵبژارد.


لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا، سیروان رۆژبەیانی کاندیدی پارتی بە جێگری یەکەم و عومەر مەولا بە جێگری دووەمی پارێزگاری نەینەوا ھەڵبژێردران. 


ھەفتەی رابردوو یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو، کە تیایدا سەرۆکی ئەنجومەن لە عەرەبی شیعە و جێگری سەرۆک لە عەرەبی سوننە ھەڵبژێردران، لەگەڵ دەنگدان بۆ عەبدولقادر دەخیل وەکو پارێزگار، کە چەند مانگێکە بە کاتی لەو پۆستەدایە.