لە کەرکوک چەند بازگەیەک لە سوپا وەرگیرانەوە و ڕادەستی پۆلیس کران

2023-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە ھەوڵی سەرۆکی قەوارەی "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" بازگەکانی سنوری ناحیەی لەیلان لە سوپا وەرگیرانەوە و ڕادەستی پۆلیسی ناوخۆیی کران.

رۆژی یەکشەممە "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" لە ناحیەی لەیلانی سنوری پارێزگای کەرکوک بانگەی ھەڵبژاردنی ئەنجامدا، بەڵام لەکاتی  بانگەشەکەدا لە بازگەکانی ناحییەکە، ڕێگری لە تێپەڕبوونی چەند کاندیدێکی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە کرا.

لە بەرانبەرشیدا ئاسۆ مامەند، سەرۆکی قەوارەی "ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە" ھەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ گۆڕینی بازگەکان، لە ئەنجامیشدا بازگەکانی سنوری لەیلان ڕادەستی پۆلیسی  ناوخۆ کران و لە دەستی سوپا وەرگیرانەوە.