سێ کۆنگرێسمان ناوەڕۆکی نامەکەی مەسرور بارزانی بۆ بایدن ئاشکرا دەکەن

2023-09-19   |  
فۆتۆ: 
ئایار
سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، لەبارەی رەوشی ھەرێمی کوردستانەوە نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن و داوای لێدەکەن، کۆتایی بەو فشارانە بھێنێت کە لەسەر ھەرێمی کوردستان دروستکراون.

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد و ھۆشداری لەبارەی رەوشی ھەرێمدا، ھەریەکە لە مایکڵ مەکۆل سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە و مایکل واڵتز ئەندامی ھەمان لیژنە و جۆ ویڵسۆن سەرۆکی لیژنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد و داوادەکەن، بایدن ھەموو ھەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بە مامەڵەی قبوڵنەکراو لەگەڵ کورد و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە ھاوپەیمانەکانیی ئێران لە عێراق.

دەشڵێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ھاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا کەوتووەتە ژێر فشاری ئابووری و سیاسی و یاساییەوە، بەڵام بابەتی گەورەتر رێگریکردنە لە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.

ئەو سێ کۆنگرێسمانە داوا لە بایدن دەکەن، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باس لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکات.



 زۆرترین خوێندراو