ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەدات

2023-09-18   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دەخاتە دەنگدانەوە کە بە پەسەندکردنی دەبێتە ١٩ھەمین پارێزگای عێراق.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاریش کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لەخۆدەگرێت، یەکێک لە تەوەرەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کە لە چوار ماددە پێکھاتووە.

چرۆ حەمەشەریف پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە گفتوگۆیان کردووە و ئەویش پێی راگەیاندووە کە پێداگری کردووە لەسەرئەوەی دەبێت پڕۆژەیاساکەی ھەڵەبجە بخرێتە ناو بەرنامەی کارەوە.




 زۆرترین خوێندراو