بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شێخ ئەدھەم بارزانی دەکات

10کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شێخ ئەدھەم بارزانی کۆبوەوە و پێگە و رۆڵ و خەباتی شێخانی بارزانی بەرزنرخاند، شێخ ئەدھەمیش پشتیوانی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە کەسایەتی دیاری بارزان و کوردستان شێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کرد و لەدیدارەکەدا دواین پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لە نێوان ھێزە شۆڕشگێڕەکان و کەسایەتییەکانی کرایەوە کە پەرۆشی بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروستن.

لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای بە گەرمی بەخێرھێنانەوەی ھەروەھا لە تەندروستی پرسی و بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی بەڕێزیان و شێخانی بارزانی رووانیکە رۆڵیان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی و چاکەکاریدا دیار و بەرچاو بووە.

ھاوکات شێخ ئەدھەم بارزانی سوپاس و پێزانینی شێخانی بارزانی بە سەرۆک بافڵ گەیاند لەبەرامبەر وتارەکەی نرخاند بۆ پێگەی شێخی بارزان و شێخ ئەحمەدی بارزانی و وتیشی، ئەو وتارە جێگەی ڕێز و تەقدیری ھەموویان بووە و بەدڵ سوپاسی دەکەن.

ھەر لە دیدارەکەدا شێخ ئەدھەم پشتیوانی تەواوی بۆ سیاسەتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی و رایگەیاند، ھەڵوێستەکانی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و بابەتە نەتەوەییەکان جێگەی پێزانینینە و ھەمیشە ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.