لە سلێمانی بەرگی سێیەمی كتێبی مێژویی مونتەزێمی ناسری بڵاوكرایەوە

2021-10-18
كتێبی مێژویی مونتەزێمی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری ولاوانی حكومەتی هەرێم لە سلێمانی مەراسیمی بڵاوكردنەوەوبەخشینی بەرگی سێیەمی كتێبی مێژویی مونتەزێمی ناسری بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەكەدا گفتوگۆكرا لە سەربایەخ وگرنگی كتێبەكە لەڕویی مێژوییەوە كە بەشێكی باس لە مێژویی قاجارییە كان دەكات لە وڵاتی ئێران وئەو پادشایانەی كە حكومڕانیان كردووە لەو سەردەمەدا هەر لە كتێبەكەدا باس لە ڕۆڵی نەتەوەی كوردیش كراوە لە وسەردەمەدا ، كتێبەكەش لە لایەن بەهارعلی مورادی وەرگێڕانی بۆكراوە لە زمانی فارسییەوە بۆسەر زمانی كوردی و لە سەرئەركی وەزارەتی ڕۆشنبیی ولاوانی حكومەتی بڵاوكراوەتەوە .

ێ