لە رێوڕەسمێکدا کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە کتێبی یاداشتەکانی لە دوو توێی دوو کتێبدا بەناوی (پیرمحەمە و فڕین بەرە و ماڵی خۆڵە پەتێ) (خانووە زەردەکان .ماڵی دووەمی تەمەن! ) بڵاوکردەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند، لە کتێبەکەدا تیکشی خستووەتە سەر یاداشتەکانی منداڵی و ھەرزەکاری، کە بەگشتی کتێبەکە بەشێکە لە یادەوەری خەڵکی ھەڵەبجە و رۆژانی رابردوو ئەو سەردەمە جیاوازانەی کە پێیدا تێپەڕیوون.