دەزگای لوتکە: رۆژی شەممە ٩٧٣ ھەزار کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بڕیووە

2024-10-06   |  
فۆتۆ: 
هادی
رۆژی شەممە نزیکەی ھەزار ھەزار کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بەرەو بەریتانیا بڕیوە، ئەوەش بەرزترین ژمارەی رۆژانەیە لە ماوەی ئەمساڵدا.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، دوایی بەربەست و یاساکانی دژ بە رۆیشتنی کۆچبەری نایاسایی، بەزاندنی کەناڵی ئینگلیز لەلایەن کۆچبەرانەوە بەردەوامە، رۆژی شەممە بەگشتی ٩٧٣ کۆچبەر لە رێگەی ١٧ بەلەمەوە کەناڵەکەیان بڕیووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەی ڕۆژانەیە لەمساڵدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ١٨ی حوزەیرانی رابردوودا ٨٨٢ کەس ئەو کەناڵەیان بڕیووە.

بە پێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ماوەی ئەمساڵدا ٥١ کەس لە کەناڵی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٣، تەنیا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدابوو.