ئەڵمانیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی زیاتر لە ١٣ ھەزار پەنابەری تورکیا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەنقەرەش دەڵێت ئامادەکاریی دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرانی وڵاتەکەی.
پێگەی دوێچە ڤێلەی ئەڵمانی بڵاویکردوەتەوە؛ ئەڵمانیا و تورکیا دوای چەند مانگ دانوستان و گفتوگۆی زۆر گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی تورکیا.
لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی ٢٠٠ ھاوڵاتیی تورکیا لە ئەڵمانیاوە بە رێگەی فڕۆکەوە رەوانەی تورکیا کراونەتەوە.
تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە چوارچێوەی رێککەوتن لەسەر دۆسیەی پەنابەران و کۆچبەران رۆژانە پێشوازیی لە ٥٠٠ کۆچبەر بکات کە ئەڵمانیا بڕیار دپیۆرتکردنەوەی داون.
بە پێی بڕیارەکەی ئەڵمانیا لانیکەم ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ھاوڵاتیی تورکیا دەبێت لە ماوەیەکی دیاریکراودا دەربکرێن و رەوانەی وڵاتەکەی خۆیان بکرێنەوە.