راوێژکاری سودانی: لیژنەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی ئێزدیە رفێندراوەکان پێکھاتووە

4کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
راوێژکاری سودانی رایگەیاند، لیژنەیەکیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێکھێناوە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی ئەو ھاووڵاتیە ئێزدیانەی کە رفێندراون.

خەڵەف شەنگالی راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئێزدیەکان رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵایان لە ئەنجومەنی وەزیران پێکھێناوە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی دوو ھەزار و ٦٠٠ ھاووڵاتی ئێزدی رفێندراو. 

وتیشی، لیژنەکە لەگەڵ تیمی تایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە و حکومەت بەڕێوەبەرایەتیەکی بۆ رزگاربووە ئێزدیەکان دامەزراندووە و موچە بە دوو ھەزار و ٧٠٠ کەس لەو توێژە دەدات ھاوکات زەویشیان بەسەردا دابەش دەکات.