سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

2024-09-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لەبەردەم دوو بژاردەدان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکەن لەمساڵدا بگەن بە چارەسەر لەو بارەیەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم پێویستی بە ھەمواری گرێبەستە نەوتییەکان یان ھەمواری یاسای بودجەیە، بەو پێیەی لە یاسای بودجە تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوت بە ھەشت دۆلار دیاریکراوە، لەکاتێکدا لە گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم بە ٢٦ دۆلار دیاریکراوە.

وتیشی کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێم ھەموارکردنی گرێبەستەکان رەتدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە چارەسەر و پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بگەنە چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت.

سودانی باسیلەوەشکرد، عیراق پابەندە بە کەمکردنەوەی خۆبەخشی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت بۆ پارێزگاریکردن لە نرخی نەوت.