باڵیۆزی ئەمریکا: عیراق دەتوانێت شێوازێکی ئابووری دروستبکات وڵاتانی تر شوێنی بکەون

2024-09-18   |  
فۆتۆ: 
هەژار
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد دەڵێت، حکومەتی عیراق لە توانایدا ھەیە شێوازێکی ئابووری ئەوتۆ دروست بکات کە وڵاتانی دیکە شوێنی بکەون.

ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە کۆنگرەی دەستپێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی بۆ پاراستن و باشترکردنی ژینگەی عیراق رایگەیاند، حکومەتی بەغداد ھەنگاوی گرنگی ناوە بە ئاراستەی بنیاتنانی دەوڵەتێکی پێشکەوتوو و باشتکردنی ژیانی نەوەکانی ئێستا و داھاتوو بە تایبەتیش لە بواری ئابوریدا، ئەوەش دەیسەلمێنێت حکومەتی عیراق لە توانایدا ھەیە شێوازێکی ئابوری ئەوتۆ دروستبکات کە وڵاتانی دیکە چاوی لێبکەن.

وتیشی، ئەو ھەنگاوە گرنگانەی عیراق لە بواری ئابوریدا دەبێتە بەرچاوڕونی و دیدگایەک بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشە و ئاستەنگە ژینگەییانەی روبەڕووی عیراق بونەتەوە بەھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و سەرچاوە سروشتییەکان کە گەشەسەندنی عیراقیان لە بوارە جیاجیاکاندا سنوردارکردووە.