ئەمریکا بە بەھای زیاتر لە ٩٥ ملیار دۆلار ھاوکاری ئیسرائیل و تایوان و ئۆکراین دەکات

2024-02-13   |  
فۆتۆ: 
هەژار
کۆشکی سپی ئەمریکا بە بەھای زیاتر لە ٩٥ ملیار دۆلار ھاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل و تایوان و ئۆکراین دەکات.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیەکی کۆشکی سپییان پەسەندکردووە بە مەبەستی رەوانەکردنی ھاوکاری سەربازیی بۆ ئیسرائیل و تایوان و ئۆکراین بە بەھای ٩٥.٣٤ ملیار دۆلار.

مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش رایگەیاند، ئەنجومەنی پیران کە پارتی کۆمارییەکان زاڵە بەسەریدا، لێکۆڵینەوەی لەو پڕۆژەیاسایە نەکردووە، بۆیە بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی پەسەندیکردووە.

وتیشی، ھۆکاری ئەوەی کە پێشتر ئەو پڕۆژەیاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕەتکرابووەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو پڕۆژەیاسایە داواکاری کۆمارییەکانی لە خۆنەگرتووە تایبەت بە توندترکردنی رێکارەکان لەسەر سنووری مەکسیک بۆ ڕاگرتنی ھاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەمەریکا.