بەریتانیا تاوتوێی بەرھەمھێنانی مووشەکێک بۆ لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی ڕوسیا دەکات

2024-07-26   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
بەریتانیا تاوتوێی بەرھەمھێنانی مووشەکێک بەمەودای ٣.٢ ھەزار کیلۆمەتر دەکات، بۆ لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی ڕوسیا.

ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە، بەریتانیا ئەگەری بەرھەمھێنانی مووشەکێک بەمەودای ٣.٢ ھەزار کیلۆمەتر تاوتوێدەکات، بۆ لەناوبردنی ئەو چەکە ئەتۆمییانەی لە ڕوسیاوە ئاڕاستە دەکرێن. 

بەپێی ئەو ڕۆژنامەیە، بەریتانیا دەتوانێت بە ھەماھەنگی ئەڵمانیا ئەو ھەنگاوەبنێت، ھەروەھا جۆن ھیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەو پڕۆژەیەی لەسەردانێکیدا بۆ بەرلین تاوتوێکردووە، پێشبینیشدەکرێت مووشەکەکان لە ئەڵمانیا جێگیربکرێن.

ئەو ھەوڵەی بەریتانیا لەکاتێکدایە، ڕوسیا چەندینجار جەختیکردووەتەوە لەوەی ھەڕەشە نییە لەسەر ھیچ وڵاتێکی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی، بەڵام ئەو ھەڕەشانەی دەکرێتەسەر بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەییان پشتگوێ ناخات.