ترەمپ: ببمەوە بە سەرۆک گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچدا دەکەم

2024-02-11   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ھانی روسیا دەدات بەوەی ھەر کارێک بیەوێت دژی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بیکات ئەگەر رێنماییەکانی خەرجکردنی بەرگری بۆ ئەمریکا جێبەجێنەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی رایگەیاند، ناتۆ ئیفلیج ببوو تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی گرتەدەست و پێی راگەیاندوون لە بەرامبەر پاراستنی وڵاتانی ناتۆ پێویستە بودجەیەک بۆ ئەمریکا دابین بکەن و ئەگەر پابەند نەبن لە بەرامبەر ھێرشی روسیا بۆ سەریان پارێزگارییان لێناکات. 

راشیگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک ئەوا گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچدا دەکات و بەشێک لە کۆچبەرانیش رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە، ھەروەھا دەست بە دروستکردنی دیوارێک لە نێوان ئەمریکا و مەکسیکدا دەکات تاوەکو رێگری لە کۆچی نایاسایی بکات.