لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بۆرسەی نەوت لە ساڵی نوێدا نرخی نەوت ١% بەرزبوویەوە

2024-01-02   |  
فۆتۆ: 
یەحیا
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بۆرسەی نەوت لە ساڵی نوێدا، نرخی نەوت بە ڕێژەی ١% بەرزبوویەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٧٨ دۆلاری تێپەڕاند. پسپۆڕانی ئابووریش پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ١ دۆلار بەرزبوویەوە و گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٤٠ سەنت، ھاوکات نەوتی خاوی تەکساس ١.١٤ دۆلار بەرزبوویەوە و گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٥٣ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک.

فراوانبوونی ململانێکان لە غەززە دەتوانێت ببێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ئاوی گرنگ بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی نەوت، وەک دەریای سوور و گەرووی ھورمز لە کەنداو، بەوەش نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.