تورکیا مەرجێکی ئەمریکا بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦ رەتدەکاتەوە

2023-09-11   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت تێکەڵکردنی ھەردوو دۆسێی کڕینی فڕۆکەی ئێف١٦ و بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ لە لایەن ئەمریکاوە رەتدەکەنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی گرووپی ٢٠ کە لە شاری نیودەلەھی پایتەختی ھندستان بەڕێوەچوو، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەتەوە و گفتوگۆیەکی وردیان لەسەر پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف١٦ لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا کردووە و چەند ساڵێکیشە ھەردوو وڵات لەسەر ئەو بابەتە لە گفتوگۆدان و تائێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

وتیشی، لە ئەنجامی گفتوگۆکەی لەگەڵ بایدن لەوە تێگەیشتووە کە ئەمریکا، پێدانی فڕۆکەی ئێف١٦ی بە تورکیا بەستووەتەوە بە رەزامەندی ئەنقەرە لەسەر بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، کە ئەوەش دوو پرسی زۆر دوور و جیاوازن لە یەکتر و تورکیا بە ھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات.


 


 زۆرترین خوێندراو