سێلتا ڤیگۆ سەرکەوتنی بەرامبەر لیڤانتی نوسییەوە

2021-05-01
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
یارییەکانی ھەفتەی ٣٤ی خولی ئیسپانی دەستی پێکرد و لە ناو یاریگای بالایدۆس یانەی سێلتا ڤیگۆ میوانداری یانەی لیڤانتی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە .

دوای ئەوەی نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات، لە نیوەی دووەمدا سێلتا شەش دەقەی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی یەکەم لە ڕێگەی پرایس میندێزەوە تۆمار بکەن .


لە دەقەی ٧٤یش ئۆگۆستۆ سۆلاری بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ سێلتا بەدەستھێنا .


بەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی سێلتا ڤیگۆ بۆ ٤٤ خاڵ بەرزبووەوە و بە شێوەیەکی کاتی پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی لالیگایان گرت، لیڤانتیش بە ٣٨ خاڵەوە لە پلەی ١٢یەمدایە.