زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی

2023-02-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای نۆ مانگ لە پێکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری ACL زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەی میلان و بەشێوەیەکی ئاسای ڕاهێنانی ئەنجامدا.

هێرشبەرە سویدیەکە دوای ئەو پێکانەی دووچاری بوو چەندین دەنگۆ لەسەری دروست بوو کە بەیەکجاری واز لەیاریکردن دەهێنێت بەوەی تەمەنی گەشتۆتە 41 ساڵ، بەڵام ئیبراهیمۆڤیچ بە گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنانەکان دووپاتیکردەوە ئامادەیە بۆ یاریکردن.

ناوی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە پێکهاتەی پیۆڵیدا دەبێت بۆ ڕۆژی هەینی بەرامبەر تۆرینۆ لە سێریا ئەی و هەروەها بۆ یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام لە 14 ی ئەم مانگە لە چامپیۆنس لیگ.

SWARA KARIM