کاروان یاروەیس: داکۆکی لە ماف و شایستە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین

2023-06-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تاکو ئێستا دوا وێنەی پڕۆژەیاسای بودجە نەگەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تاکو ئێستا دوا وێنەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران و تەنانەت لیژنەی داراییش، پێویستە دوا وێنەی پرۆژەیاساکان پێشتر بگات بەدەستی پەرلەمانتاران تابزانن چۆن دەنگ دەدەن. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، داکۆکی لە ماف و شایستە دەستورییەکانی ھەریمی کوردستان و داخوازییەکانی خەڵکی خۆمان دەکەین، ئەمە لەسەرووی رێکەوتنەکانە و پابەندی بەڵێنی نێوان خۆمان و خەڵکین. 

دەشڵێت، ھیوادارم سبەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت و ببێتە مایەی خێر بۆ ژیانی خەڵکی. 

 


 زۆرترین خوێندراو