‎‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: ‎کۆچیدوایی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی لەدڵەوە نیگەرانیکردین

2024-07-26   |  
فۆتۆ: 
لاوان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھۆی کۆچیدوایی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، "‎‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت".

دەقی پرسەنامەکە... 

‎بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی

‎بەڕێزان لە خزمانی قامیشی 

‎کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری ناوچەی شارباژێڕ (حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی) لەدڵەوە نیگەرانیکردین.

‎پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان