مایک پێنس بەرەسمی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکات

2023-06-07   |  
فۆتۆ: 
هەژار
جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید دەکات و دەبێتە رکابەری دۆناڵد ترەمپ.


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوەتەوە، مایک پێنس جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بە رەسمی وەک سیاسەتمەدارێکی کۆمارییەکان خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید کردووە، کە بڕیارە ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت و دەبێتە یەکێکی تر لەو کاندیدانەی کە رکابەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەکەن بۆئەوەی یەکێکیان بە رەسمی ببێتە کاندیدی پارتی کۆمارییەکان.

مایک پێنس دوای بە رەسمی خۆکاندیدکردنی رایگەیاند، سیاسەت و کاری لە پێشینەی ئەوەیە ئەمریکا بگەڕێنێتەوە بۆ سەر رێڕەوە راستەکەی و بەھێزکردنی ئابووری و بەدەستھێناوەی پێگە بەھێزە نێودەوڵەتییەکەی کە ئێستا لەدەستی داوە.