ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی ئێرانی و چینیدا دەسەپێنێت

2023-06-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی ئێرانی و چینیدا سەپاند، بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی پڕۆگرامی مووشەکی بالیستی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا سزای بەسەر حەوت کەس و شەش دامەزراوەی ئێرانی و چینیدا سەپاند، کە تۆڕێکیان پێکھێناوە و رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن بۆ کڕین و پشتیوانیکردن لە بەرنامەی مووشەکی بالیستی ئێران.

راشیگەیاندوە، بۆ کڕینی ئەو جۆرە مووشەکانە، نووسینگەی بەرگریی ئێران لە چین کاری ھەماھەنگی ئەنجامداوە، بەوھۆیەشەوە ئەمریکا پێداگیرە لە بەکارھێنانی تەواوی ئامرازەکان بۆ تێکدانی تۆڕەکانی کڕینی کەلوپەلی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردووەتەوە، لە بەرامبەر ئەو جۆرە کارانەی ئێراندا، لەگەڵ ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانیان پێکەوە کار دەکەن.




 زۆرترین خوێندراو