بەرێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی ھەرێمی بڵاوکردەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەش ، لەناوچە شاخاویەکان بە تایبەت ناوچە سنورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت لەگەڵ ھەورە تریشقەشدا.
راشیگەیاند، سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان ، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە ھەندێک شوێن بە نزیکەی یەک پلە بەرزتردەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٢ پلەی سیلیزی
دھۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٧ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی