محەمەد ئیسلامی: ھیچ وێستگەیەکمان لەدامێنی زنجیرە چیای زاگرۆس دروست نەکردووە

2023-05-24   |  
فۆتۆ: 
گۆران
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رەتی دەکاتەوە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس وێستگەی ئەتۆمی دروست کردبێت و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەوە کۆمەڵێک پرۆپاگەندەیە کە بۆ جەنگی دەروونی بەرامبەر بە ئێران بەکار دەھێندرێت

محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، رەتیدەکاتەوە لە نزیک چیای زاگرۆس کار لە سەر دامەزراندنی وێستگەیەکی ئەتۆمی بکرێت و دووپاتی کردەوە، ئەوە کۆمەڵێک پرۆپاگەندەیە کە بۆ جەنگی دەروونی بەرامبەر بە ئێران بەکار دەھێندرێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس چەند بەڵگەنامەیەکی وێنەیی لەسەر وێستگەکە بڵاوکردەوە و سەنتەرێکی توێژینەوەی ئەمریکیش زانیاری لەسەر ئاشکرا کردبوو.

ئاژانسی ئاسۆشییەیتد پرێس بە پشتبەستن بە شیکاری پسپۆڕان و گرتەی مانگە دەستکردەکان ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئێران لە دامێنی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و لەژێر زەویدا دەستی بە دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی کردووە.