ئەردۆغان: دەستمان بە ناردنەوەی ٥٠٠ ھەزار پەنابەر بۆ باکوری سوریا کردووە

2023-05-24   |  
فۆتۆ: 
هادی
سەرککۆماری تورکیا دەڵێت، دەستیان بە ناردنەوەی ٥٠٠ ھەزار پەنابەر بۆ باکوری سوریا کردووە.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، ھیچ کات سیاسەتی ئیستیغلالکردنیان پەیڕەو نەکردووە، شتێکیان بە گەلەکەیان نەوتووە نەتوانن ئەنجامی بدەن، بەڵکو شەو و رۆژ کاریان کردووە بۆ ئەنجامدانی ھەموو ئەو کارانەی بەڵێنیان داوە ئەنجامیان بدەن. 

سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەرە سوورییەکانیش بۆ وڵاتەکەی خۆیان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەستیان بە ناردنەوەی نزیکەی ٥٠٠ ھەزار پەنابەر بۆ باکووری سووریا کردووە.