بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە رەسوڵ پیرداود)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد و رایگەیاند، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمانرادەگەیەنین.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز کاک سیروان مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەیی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە رەسوڵ پیرداود)، دایکی بەڕێزتان و خێزانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری کۆچکردوو مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەییم پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان