ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دوایین پێشھاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق تاوتوێ دەکات

2023-05-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و سێ تەوەر تاوتوێ دەکات، کە یەکێکیان تایبەتە بە دوایین پێشھاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی  "مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەدەچێت و سێ تەوەر لەخۆدەگرێت.

لە تەوەری یەکەمدا، دوایین پێشھاتەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٥ دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری دووەمیشدا،  تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەی رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە دەکرێت، کە تایبەت بوو بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی. 

لە تەوەری سێیەمیش، رەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو. 


 زۆرترین خوێندراو