قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو خدیجە رسول پیرداوود ئاراستەی خێزانەکەی کرد و رایگەیاند، نیگەران و دڵگران بووم.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو خدیجە رسول پیرداوود
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (خدیجە رسول پیرداوود) خێزانی خوالێخۆشبوو (مەلا محەمەد بەحرکەیی) کەسایەتی کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەر، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال