فراکسیۆنی ئازادی روونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمان بڵاوکردەوە

2023-05-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
د.محێدین حسن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی رایگەیاند، نیگەرانی خۆیان دەردەبرن لە بارەی ئەو گرژی و ئالۆزیەی کە لە دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمان رویدا و هەرێمی کوردستان پێویستی بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی دیموکراتیانە هەیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان.

سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی دەشڵێت، پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی دیاری کراوی خۆی ئەنجامبدرێت و داواشمان کردوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی کۆمسیۆنێک بێت جێگای متمانەی هەموو لایەنەکان بێت.

دەقی روونکردنەوەکەی فراکسیۆنی ئازادی:

سەبارەت بە دانیشتنی ئەمرۆی دووشەمە رێکەوتنی ٢٢ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ ی پەرلەمانی کوردستان 
فراکسیۆنی ئازادی نیگەرانی خۆی دەردەبرێت لە بارەی ئەو  گرژی و ئالۆزیەی کە لە دانیشتنەکە  رویدا  لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی دیموکراتیانە هەیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان 
وە ئیستاش داوا لە هەموو فراکسیۆنەکان دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەل ئەم بارودۆخە هەنوکەییە بکەن و دەتواندرێ بە رێگای دیالۆگێکی نیشتیمانی  چارەسەری گرفتە سیاسیە و یاساییەکان بکرێت هەر لەم بارەیەوە فرکسیۆنی ئازادی وەک پێشتر ڕای گەیاندوە کە پێویستە هەلبژاردن لە وادەی دیاری کراوی خۆی ئەنجامبدرێت و لەگەل درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەبووە و داواشمان کردوە کۆمسیۆنی هەلبژاردن و راپرسی کۆمسیۆنێک بێت جێگای متمانەی هەموو لایەنەکان بێت نەک بە شێوەی قۆرخکاری لە نێوان پێنج لایەن کارا بکرێتەوە 

لە کاتێکدا هەندێک فراکسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان کشاونەتەوە و دەیانەوێت لە کۆمسیۆن بمێننەوە و بەردەوام بن کە ئەمە دوو فاقیەتە لە سیاسەتدا 
لە هەمانکاتدا  سەر لەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە حزبی شیوعی و فراکسیۆنی ئازادی لەگەل ئەم شێوە کۆمسیۆنە بێت و جەخت لە کۆمسیۆنێکی ئازاد و سەربەخۆ دەکەینەوە 

د.محی الدین حسن 
سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی

٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣


 زۆرترین خوێندراو