وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

2023-03-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم دەڵێت، لەگەڵ عێراق لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، حکومەتی ھەرێم لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش لە چوارچێوەی دەستووردا، ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێن .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بڕیاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکان لە گەل حکومەتی بەغداد.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، حکومەتی ھەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لە گەل بەغداد تا گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی و یاسایی و دەستووری.

 


 زۆرترین خوێندراو