بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی رەمەزان دیاریکرا

2023-03-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی رەمەزان لە سلێمانی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، گۆڕانکارییەکە لەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەھلییەکانی ناوشاری سلێمانی دەکات، لە مانگی رەمەزاندا رۆژانە لە سەعات ١ی پاشنیوەڕۆ تا سەعات ٩ی بەیانی رۆژی دواتر کارەبا بدەن بە ھاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گۆڕانکارییەی لە کارەبای موەلیدە ئەھلییەکاندا کراوە لەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت.

 


 زۆرترین خوێندراو