کەسێک دەستگیرکرا دوای 10 ساڵ بەندکردن دەستی بە دزی کردووەتەوە

2023-03-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە ماوەی دوو مانگ بوو سزای 10 ساڵ زیندانیکردنەکەی تەواو کردبوو، بەڵام دوای ئازادبوونی دووبارە دەستیکردووەتەوە بە دزیکردن.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامداوه‌ و بڕێكی‌ زۆر پاره‌ی‌ له‌ چه‌ند كه‌سێك دزیوه‌.

له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تبار دانی‌ به ‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و دەست بەسەر بڕێک لە پارەدا گیراوە کە تۆمەتبار دزیبووی.

دەستگیرکراوەکە پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه ‌و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی‌ دزیكردن، سزای‌ 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ‌و ماوه‌ی‌ دوو مانگه‌ سزاكه‌ی‌ ته‌واو كردوه ‌و ئازادكراوه.

 


 زۆرترین خوێندراو