دوای ١١ ساڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی میسر دەکات

2023-03-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ١١ ساڵ، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە میسر، لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات.

چاوشئۆغڵو لە فڕۆکەخانەی قاھیرە، لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی میسر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی ھاوبەشدا لەگەڵ ھاوتا میسرییەکەی رایگەیاند، لەقۆناغی داھاتوودا کاردەکەن لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی ھەردوو وڵات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکانیاندا تاوتوێی ھاریکاری ھەردوو وڵاتیان کردووە لە بوارەکانی ئابوری وزە و سەربازی و ئیرادەیەکی سیاسی جدی ھەیە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، پەیوەندییە ئابورییەکانی میسر و تورکیا پێگەیەکی گرنگیان ھەیە و دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن.