لە سەنتەری شاری سلێمانی تاوەکو ئێستا بڕی ٥١٧.٣ ملم باران باریوە

2023-03-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٢١ ملیم باران لە سلێمانی باریوە، بری بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار زیاترە.


ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا بڕی ٢١.٣ ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانیدا باریوە، لەم ساڵدا بڕێکی باش باران باریەوە و کۆی گشتی بارانبارین لە سلێمانی گەیشتووەتە  ٥١٧.٣ ملم، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە کە ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە بڕی بارانبارین ٣٦٨ ملم بوو.