زیاتر لە ٢٤٢ ھەزار خوێندکار لەو ناوچانەی بومەلەرزە لێی داون بۆ درێژەدان بە خوێندن گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی تری تورکیا
مەحمود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگەیاند، بەھۆی بومەلەزەکانی تورکیا بەشێکی زۆری خوێندکاران لە پڕۆسەی خوێندن دابڕابوون، لە ئێستادا ٢٤٢ ھەزار و ٩٠٤ خوێندکار لەو ١٠ پارێزگایەیی بومەلەرزە لێیدابوون، بەمەبەستی درێژەدان بە پڕۆسەی خوێندن گواستراونەتەوە بۆ پارێزگاکانی تری تورکیا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ٣٣ ھەزار و ١٤٢ خوێندکار بۆ ئەنقەرە و ٢٢ ھەزار و ٣٠٠ خوێندکار بۆ مێرسین و ٢١ ھەزار و ٨٣٢ خوێندکار بۆ ئەنتاڵیا گواستراونەتەوە.