شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی بەریتانیا دەکات
2023-03-14
|
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/٣/٢٠٢٣ شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە رۆزی کەیف کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و وەفدی ھاوڕێی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ئامادەکاری و ھەنگاوەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی نێوان لایەنەکان.
لە دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو، جەختی لەوەشکردەوە کە وەک یەکێتیی ھەمیشە لەگەڵ گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان دایەو پلان و بەرنامەی وردی ھەیە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان.
|